ڕێوڕەسمی پەیوەست بوونی پۆلێکی دیکە له لاوانی ئازادیخوازی کوردستان بە ڕیزەکانی کۆمەڵە

ڕێوڕەسمی پەیوەست بوونی پۆلێکی دیکە له لاوانی ئازادیخوازی کوردستان بە ڕیزەکانی کۆمەڵە
ڕاپۆڕت: مەتین قوربانی
بە بۆنەی پەیوەست بوونی پۆلێکی دیکە لە کچان و کوڕانی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕی کوردستان بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە ڕێوڕسمێک لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵە بەڕێوە چوو.



ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٤ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، بە بۆنەی تەواو بوونی سەرکەوتوانەی خولێکی دیکەی فێرگەی سیاسی- نیزامی کۆمەڵە پەیوەست  بوونی پۆلێکی دیکە لە کچان و کوڕانی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ژێر ناوی پەلی (گیانبەختکردووانی شەڕی کۆنەڵانی سەقز) بەڕێوەچوو کە ڕیزی بەرنامەکان بەم شێوەی خوارەوە بوو.



سەرەتای ڕێوەڕەسمەکە بە سروودی بانگەواز، سروودی فەرمی کۆمەڵە دەستی پێکرد.


پاشان بۆ ڕێزلێنان لە فیداکاری و گیانبازی سەرجەم گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی کوردستان و بەتایبەت کۆمەڵە، بەشدار بووان چەند ساتێک بە بێدەنگی ڕاوەستان.



دواتر هاوڕێ ئیدریس کوڵادوزی ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە و بەرپرسی فێرگەی کۆمەڵە وتارێکی پێشکەش بە هاوڕێیانی بەشدار بوو کرد.


پاشان هاوڕێیانی تازە پێشمەرگە چەک و پێناسەی حیزبی خۆیان لە دەستی هاوڕێ موحسین مەزڵوومیەکێک لە بەرپرسانی فێرگە وەرگەرت و بە شێوەی فەرمی بوون بە پێشمەرگەی کۆمەڵە.


ڕێوڕەسمەکە بە سروودێکی شۆڕشگێڕانە لە لایەن هاوڕێیانی تازە پێشمەرگەوە کۆتایی پێهات.
ڕاپۆڕت: مەتین قوربانی

بە بۆنەی پەیوەست بوونی پۆلێکی دیکە لە کچان و کوڕانی ئازادیخوازی کوردستان بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە ڕێوڕسمێک لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵە بەڕێوە چوو.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٤ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، بە بۆنەی تەواو بوونی سەرکەوتوانەی خولێکی دیکەی فێرگەی سیاسی- نیزامی کۆمەڵە پۆلێکی دیکە لە کچان و کوڕانی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ژێر ناوی پەلی (گیانبەختکردووانی شەڕی کۆنەڵانی سەقز) بەڕێوەچوو کە ڕیزی بەرنامەکان بەم شێوەی خوارەوە بوو.

سەرەتای ڕێوەڕەسمەکە بە سروودی بانگەواز، سروودی فەرمی کۆمەڵە دەستی پێکرد.

پاشان بۆ ڕێزلێنان لە فیداکاری و گیانبازی سەرجەم گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ئازادیخوازانی کوردستان و بەتایبەت کۆمەڵە، بەشدار بووان چەند ساتێک بە بێدەنگی ڕاوەستان.

دواتر هاوڕێ ئیدریس کوڵادوزی ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە وتارێکی پێشکەش بە هاوڕێیانی بەشدار بوو کرد.

پاشان هاوڕێیانی تازە پێشمەرگە چەک و پێناسەی حیزبی خۆیان لە دەستی هاوڕێ موحسین مەزڵوومیەکێک لە بەرپرسانی فێرگە وەرگەرت و بە شێوەی فەرمی بوون بە پێشمەرگەی کۆمەڵە.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودێکی شۆڕشگێڕانە لە لایەن هاوڕێیانی تازە پێشمەرگەوە کۆتایی پێهات.


ئه‌م بابه‌ته 467 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:07:26/05/2021