ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات

ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات

ڕاپۆڕت/ جوانە تەیمەسی

ڕاپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە ڕێکەوتی ٢٢ی گوڵان تاوەکوو ٣٠ی گوڵان.

ئەگەر چاوێک بە بارودۆخی ئێستای ئێراندا بخشێنین، دەبینین بارودۆخی ژیانی خەڵک، ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت، حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لە قەیرانێکی ئابووری دایە و لە ئێران نەخۆشی کرۆنا بوەتە بەڵایەی دیکە بۆ شارۆمەندان و ئێران خاوەن هیچ بەرنامەیک بۆ چارەسەر کردنی ئەم بارودۆخەی خەڵک نییە.

ڕاپۆڕتێکی ئاماری سەبارەت بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.

زیندانی:

١- (عۆسمان ئیسماعیلی) خەڵکی سەقز، ڕێکەوتی ٢٦ی گوڵان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٢- (ساڵح مەحموودی) خەڵکی سەقز، ڕێکەوتی ٢٦ی گوڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٣- (کەیوان ئەلیاسی) خەڵکی سنە، ڕێکەوتی ٢٨ی گوڵان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٤- (ڕەزا ڕەزایی) خەڵکی سنە، ڕێکەوتی ٢٨ی گوڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٥- (مۆحسێن حوسەین پەناهی) خەڵکی سنە، ڕێکەوتی ٢٨ی گوڵان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٦- (مورتەزا محەممەدی) خەڵکی سنە، ڕێکەوتی ٢٨ی گوڵان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٧- (قانع خاتری) خەڵکی سنە، ڕیکەوتی ٢٨ی گوڵان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٨- (شەمسەدین لۆتفۆڵڵاپوور) و خێزانی (گەشین) خەڵکی سنە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٩- (ئەمین محەممەدی) خەڵکی ئیلام، ڕێکەوتی ٢٧ی گوڵان، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

کۆڵبەر:

١- (حەسەن عەلەم هولوو) ڕێکەوتی ٢٢ی گوڵان، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی تۆركیە بریندار کرا.

٢- (محەممەد میرزایی) خەڵکی نەغەدە، ڕێکەوتی ٢٢ی گوڵان، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە بریندار کرا.

٣- (کۆسار ڕۆستەم زادە) و (ئەکرەم ڕۆستەم زادە) لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە بریندار کران.

٤- (فەرهاد فاتحی) خەڵکی کامێران، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە بریندار کرا.

٥- (زابت ئاڵخانی) خەڵکی ئاوایی (آغ برزە) ڕێکەوتی ٢٥ی گوڵان، لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە گیانی لەدەستدا.

٦- (یوسف ئەمینی) خەڵکی ئاوایی (نەنۆڕ) ڕێکەوتی ٢٧ی گوڵان، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

٧- (عەبدوڵڵا) تەمەن ٥٠ساڵ، خەڵکی بانە، ڕێکەوتی ٢٧ی گوڵان، لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

خۆکوژی:

١- (کەریم فێربە) تەمەن ٤٠ساڵ، خەڵکی مەهاباد، ڕێکەوتی ٢٦ی گوڵان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢- (هێرۆ عەبدوڵڵاهی) خەڵکی سەردەشت، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ گوشارێکی یەکجار زۆری خستۆتە سەر خەڵکی ئێران، و بارودۆخێکی هێناوەتە ئاراوە کە ڕۆژانە شایەتی دەیان ڕووداوی دڵتەزێن دەبین، حکوومەتی ئێران حکوومەتێکی دواکەوتوو، چەوسێنەر، دیکتاتۆر و ڕەوێنەری کووشت و بڕی بە کۆمەڵی خەڵکی ئێران و بەتایبەت کوردستانە.


ئه‌م بابه‌ته 270 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:03:10:23/05/2021