ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

ڕاپۆڕت/ جوانە تەیمەسی

ڕاپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لەڕێکەوتی ١٦ی گوڵان تاوەکوو ٢٣ی گوڵان.

ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە سەرتای دامەزراندنییەوە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر بووە چە بۆ ژنان و چە بۆ پیاوان، یاسا و بەڕێوبەری دووگم و ئایدۆلۆژیکی کۆماری ئیسلامی، ژیان بۆ مرۆڤ ئەستەم دەکات و لەنێوان ئەم ئاڵۆزیانەدا شارۆمەندان دەبێ بێ پشتیوانی یاسا و کۆمەڵگا لەگەڵ دژوارییەکانی ژیان بەرەو ڕووببنەوە.

ڕاپۆرتێکی ئاماری سەبارەت بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.

زیندانی:

١- (حەسەن حاتەمی) خەڵکی کرماشان، ڕێکەوتی ٨ی گوڵان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٢- (مۆحسێن سەعیدی) تەمەن ٢١ساڵ، خەڵکی قوروە، ڕێکەوتی ١٦ی گوڵان، لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٣- (داریووش خالدیان) تەمەن ٢٢ساڵ، خەڵکی قوروە، ڕێکەوتی ١٦ی گوڵان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٤- (عەلی ئەڵاوەیسی) خەڵکی سنە، رێکەوتی ١٩ی گوڵان لەلایەن هێزە نیزیامییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

کۆڵبەر:

١- (نادر سابری) خەڵکی ئاوایی (تیلەکۆ) سەر بەشاری کامێران، ڕێکەوتی ١٦ی گوڵان، لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٢- (ئاکۆ قادری) خەڵکی پیرانشار، ڕێکەوتی ٢٠ی گوڵان، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە بریندار کرا.

٣- (فەرزاد جەباری) تەمەن ٣٠ساڵ، خەڵکی ئاوایی (مەنسوور ئاوا) سەر بەشاری ورمێ، ڕیکەوتی ١٩ی گوڵان، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە بریندار کرا.

٤- (ئەیوب) تەمەن ٢٧ساڵ، خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە نیزامییەکان بریندار کرا.

٥- (ئەنوەر عەزیزیان) خەڵکی بانە، ڕێکەوتی ١٩ی گوڵان، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە بریندار کرا.

٦- (عەبدوڵڵا سەرئەفراز) تەمەن ٢٣ساڵ، خەلکی ئاوایی (تووە) سەر بەشاری سەردەشت، ڕێکەوتی ٢٢ی گوڵان، بریندار کرا.

خۆکوژی:

١- (سۆیبە سەید عەبدوڵڵازادە) خەڵکی ئاوایی (حاجی لەک) سەر بەشاری بۆکان، ڕێکەوتی ١٦ی گوڵان کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

٢- (سۆران عزەتی فەڕ) تەمەن ٢٥ساڵ، خەڵکی نەغەدە، ڕێکەوتی ١٦ی گوڵان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٣- (حەمید حسیەنی) خەڵکی کامێران، ڕێکەوتی ١٧ی گوڵان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٤- (پێشەوا تەفاخور) خەڵکی ئاوایی (کەرەمدار) سەر بەشاری پیرانشار، ڕێکەوتی ١٦ی گوڵان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٥- (فەرزانە محەممەدی) تەمەن ١٧ساڵ، خەلکی سەردەشت، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٦- (ئەفسانە مۆرادی) خەڵکی (قوتور) سەر بەشاری ورمێ، ڕێکەوتی ١٨ی گوڵان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٧- (میدیا ڕەحمانی) تەمەن ١٤ساڵ، خەڵکی بۆکان، ڕێکەوتی ٢٠ی گوڵان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

حکوومەتی ئێران حکوومەتێکی دواکەوتوو و ئیسلامییە، و ڕۆژانە شایەتی ناعەداڵەتی، کووشتن و زیندانی کردنی بە کۆمەڵی خەڵکی کوردستان دەبین کە ڕژیمی ئێران کەسانی سیاسی و عەقیدەتی ناو دەنێتە (زد انقلاب) و بەو بیانووەوە ڕۆژانە دەیان کەس دەستبەسەردەکات؛ بەهۆی بوونی ڕژیمی دیکتاتۆری و نەبوونی دیموکراسی لەئێران ڕۆژانە دەیان دەستبەسەر کردن،
خۆکوژی، کۆڵبەر دەبینین کە قوربانی ئەو ڕژیمە چەوسێنەرە دەبن.


ئه‌م بابه‌ته 250 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:41:13/05/2021