ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

ڕاپۆڕت/ جوانە تەیمەسی

ڕاپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لەڕێکەوتی ٨ی گوڵان تاوەکوو ١٦ی گوڵان.

ڕاپۆڕتی خوارەوە تەنیا بەشێک لە سیستەمی جەنایەت کۆماری ئیسلامیە، ڕژیمی ئێران نزیک بە ٤٠ ساڵە بە شێوازگەلی جۆراوجۆر مافی شارۆمەندان و خەڵکی ئێران پێشێل دەکات؛ بە زیندانی کردنی کەسانی سیاسی و هەروەها کێشەی کۆمەڵایەتی و بنەماڵەیی بووەتە هۆکاری خۆکووژی، کۆڵبەری و هتد...، لەم باروودۆخەدا ئەرکی حکوومەتە کە پشتیوانی کرێکاران و خەڵك بێت بەڵام ئێران هیچ هەنگاوێکی لەم بوارەدا هەڵنەگرتووە.

ڕاپۆڕتێکی ئاماری سەبارەت بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.

زیندانی:

١- (کاوەمێنبەری) تەمەن ٢٢ساڵ ، خەڵکی ئاوایی(نییەر)ی سەر بەشاری سنە ڕێکەوتی ٩ی گوڵان، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەوشارە دەستبەسەر کرا.

٢- (پەیام مێنبەری) تەمەن ٣٣ساڵ، خەڵکی ئاوایی (نییەر)ی سەر بەشاری سنە، ڕێکەوتی ١١ی گوڵان، لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٣- (شەیس ئەمانی) خەڵکی سنە، چالاکی کرێکاری و ئەندامی بەڕێوبەری یەکیەتی کرێکارانی ئێران، ڕێکەوتی ١١ی گوڵان، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی کرێکاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

٤- (سەریاد مێنبەری) تەمەن ٣٦ساڵ، خەڵکی ئاوایی (نییەر)ی سەر بەشاری سنە، ڕێکەوتی ١١ی گوڵان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

٥- (ڤیان محەممەدی) خەڵکی مەریوان، کە لە تاران خوێندکار بووە، لەلایەن هێزەئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

٦- (زاگرۆس عەباسی) تەمەن ٢٢ساڵ، خەڵکی ئاوایی (شیان)ی سەر بەشاری سنە، ڕێکەوتی ١١ی گوڵان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٧- (عەلی بەزازی) خەڵکی ئاوایی (زیوە)ی سەربەشاری پیرانشار لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

٨- (فارووق قازی) تەمەن ٢٤ساڵ، خەڵکی ئاوایی (کورە گرە)ی سەر بە شاری کامیران، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

٩- (شێرکۆ مێنبەری) تەمەن ٣٤ساڵ، خەڵکی ئاوایی (نییەر)ی سەر بەشاری سنە، ڕێکەوتی ٩ی گوڵان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

١٠- (ئەحمەد عەزیزی) تەمەن ٢٦ساڵ کوڕی عەتا، خەڵکی ئاوایی (شیان)ی سەر بەشاری سنە، ڕێکەوتی ١١ی گوڵان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

١١- (سمکۆ مەعرووفی) تەمەن ٣٧ساڵ، خەڵکی بۆکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەستبەسەر کرا.

١٢- (شوبو مەنسووری) خەڵکی سنە، ڕێکەوتی ١١ی گوڵان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات دەستبەسەر کرا.

١٣- (خالید ئیسماعیلی) تەمەن ٢٤ساڵ (نادر مێهری) تەمەن ٢٤ساڵ، خەڵکی ورمێ لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا.

١٤- (سیرووس مەولوودی) خەڵکی مەهاباد، ڕێکەوتی ١٠ی گوڵان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

کۆڵبەر:

١- (ڕەحمەتوڵڵاقادرنژاد) خەڵکی مەریوان، لەڕێکەوتی ٨ی گوڵان، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە بریندار کرا.

٢- (مەسعوود محەممەدی) خەڵکی ئاوایی (نەنۆڕ) لەڕێکەوتی ١٥ی گوڵان لەلایەن، هێزە نیزامییەکان بریندار کرا.

خۆکووژی:

١- (هووشەنگ فەرەجی) خەڵکی کرماشان، ڕێکەوتی ١٠ی گوڵان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢- (ئۆمید ئەحمەدپوور) تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی پیرانشار، ڕیکەوتی ١٠ی گوڵان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٣- (ئەحمەدعەباسی نژاد) تەمەن ٤٠ساڵ، ئاوایی (ئەنبی) سەر بەشاری ورمێ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٤- (ئیسماعیل کەریمی) شاعێر خەڵکی بانە، تەمەن ٥٠ساڵ ڕێکەوتی ١٠ی گوڵان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٥- (ئۆمید ئەحمەدی نژاد) تەمەن ١٧ساڵ، خەڵکی پیرانشار ڕێکەوتی ١١ی گوڵان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٦- (سۆلەیمان عارف) کوڕی ئەحمەد، خەڵکی ئاوایی (ئەدغان) سەر بەشاری ماکۆ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٧- (فاتمە عەلیپوور) خەڵکی ورمێ لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

جێگای باسە کە ڕژیمی ئێران بە نێوی ئەمنییەتی خەڵک و ئیسلامی بوونیەوە، حکوومەتی خۆی پەرە پێ دەدات و ژیانی لە خەڵک تاڵ کردووە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی و کەلتووری لە ناوەڕۆکەوە ڕووخاوە و تەنیا چەوساندنەوەی خەلکی بۆ ماوەتەوە کە ئەوەش لەم باروو دۆخەدا بەردەوام نابێ.


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:01:06/05/2021