بەڕێوەچوونی سمیناری تەشکیلاتی ئەندامانی کۆمەڵە

بەڕێوەچوونی سمیناری تەشکیلاتی ئەندامانی کۆمەڵە


ڕاپۆرت/ جوانە تەیمەسی

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٧ی مانگی ئاپریلی ساڵی ٢٠٢١ی زاینیی، سمینارێکی تەشکیلاتی بۆ بەشێک لە ئەندامانی کۆمەڵە بەڕێوەچوو.

بە لە بەرچاو گرتنی ڕێکارە خۆپارێزییەکان لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵە سمینارێکی تەشکیلاتی بۆ بەشێکی زۆر لە ئەندامانی کۆمەڵە لە دوو پانێلی ئەرکە تەشکیلاتیەکان و ئەمنییەت گیرا.

سەرەتا لە لایەن هاوڕێ جەماڵ ئەحمەدی ئەندامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە پێشەکییەکی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی سمینارەکە باس کرد و سمینارەکە لە دوو پانێل دەستیپێکرد.

پانێلی یەکەم لە لایەن هاوڕێ ساڵح شەریفی ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەڵە سەبارەت بە پرسە تەشکیلاتییەکان و ئەرکی کاری حیزبی ڕۆژانەی پیشمەرگە و ئەندامان بەڕێوەچوو.

پانێلی دووهەم تەرخان کرابوو بە بابەتی ئەمنیەتی کاری_حیزبی کە لە لایەن هاوڕێ عەبدوڵڵا ئازەربار ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی ئەمنیەتی کۆمەڵە پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

بەشی دووهەمی سمینارەکە بۆ وڵام و پرسیار و تێبینی هاوڕێیانی بەشداربوو تەرخان کرا.


ئه‌م بابه‌ته 258 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:20:27/04/2021