منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لانیکەم سێ لاوی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ، لە سەرپێڵی زەها، دیواندەرە و سەقز دەستیان داوەتە خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە پێی هەواڵێك کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٦ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی "تارا تەمەرخانی" لە خانووی باوکی دا خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شایانی باسە کە، سەبارەت بە هۆکاری خۆکوژی ئەم منداڵە هیچ زانیارییەکی لە بەر دەستدا نیە.


ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:45:08/01/2021