کوڕێکی تازەلاو دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کوڕێکی تازەلاو دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا



تازەلاوێکی تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵكی شاری سەقز بە شێوەی خۆهەڵواسین، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئاسۆی ڕۆژهڵات، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، تازەلاوێکی خەڵکی شاری سەقز، بە ناوی "ئاراس محەممەد ئەمینی" کوڕی ئەمجەد بە هۆی کێشە و ناخۆشی لەگەڵ بنەماڵەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شایانی باسە کە، بە پێی ئاماری پزیشکی یاسایی، بەشی خۆکوژی ساڵانەی تازەلاوان لە ئێران، زیاتر لە ٧٪ دەرسەدە.

یەکێک لە سەرەکی ترین هۆکارەکانی خۆکوژی لاوان و تازەلاوان لە ئێران و بەتایبەت کوردستانی ڕۆژهەڵات، هەژاری، دەست کورتی و نەبوونی داهاتووە.


ئه‌م بابه‌ته 378 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:45:07/01/2021