ناڕەزایەتی زیاتر لە ٢٠٠ سینەماکار بە بارودۆخی نالەباری سینەما لە ئێران

ناڕەزایەتی زیاتر لە ٢٠٠ سینەماکار بە بارودۆخی نالەباری سینەما لە ئێران


ئاسۆی ڕۆژ/ بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە ماوەی رۆژانی رابردوو ٢٠٠ کەس لە سینەماکارانی ناسراوی ئێران بە واژۆ کردنی بەیانامەیەک ناڕەزیەتیان بە دۆخی ئیستای سینەما لە ئێران دەربڕێوە.
سینەماکارانی ناڕازی هۆکاری ناڕەزایەتی خۆیان لە تۆی بەیان نامەکەدا بەم شێوەیە باس لێ کردووە؛ نەبوونی ئەمنیەتی کار، بەربەست دانانی زۆر لە هەمبەر وەرگرتنی ئیجازەی وەبەرهێنان، قاچاخی فیلم، دانانی فیلتێری ناپێویست، هاتنی سەرمایەی گوماناوی بۆ نێو سینەما و بەخراپ بەکار هێنانی بەهاکان بە بیانووی وەبەرهێنانی فیلمی بەنرخ.

سانسۆری دەزگا ئەمنییەتییەکان و بڕیاری ناکارناسانە لە هونەر و سینەمادا، کەوتنە ژێر گۆشاری سینەماکاران لە لایەن دەزگا ئەمنییەتی و قووەی قەزاییەی کۆماری ئیسلامی و هەڵسووکەوتی نەشیاو لەگەڵیان لە لایەن دەزگا ئەمنییەتییەکانەوە، قاچاخ و دزینی پلان بۆ دارێژراوی بەرهەمە سینەماییەکان بەر لە وەشاندن و بڵاوکردنەویان لە سینەما و جێ بە جێ نەکردنی مافی جیهانی "کۆپی ڕایت" لە ئێران سەرەکی ترین کێشانەکانی سینەماکارانی پیشەیی و بەهەڵوێستی ئێرانین.
ناڕەزایەتی دەربڕینی بە کۆمەڵ و گرووپی هونەرمەندان، نوسەران، وەرزشکاران، چالاکانی سیاسی، مەدەنی و... لە ماوەی ڕابردوو بەرامبەر بە بارودۆخی ئیستای ئێران، هەڵوەرین و جیا بونەوەی لایەناکانە نیشانەی داڕمانی ڕەوایی و مەشرووعییەتی سیستمی کۆمارییە لە ئێران.

ئه‌م بابه‌ته 2373 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:30:03/11/2019