موختار ئەحمەدی
پڕۆژەی ئەتۆمی ئێران لە ساڵی1329دەستی پێکردو لە ساڵی
1350 بە پێک هێنانی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران و واژۆ کردنی گرێبەستی نیروگای
بوشار بەفەرمی دەستی بەکارەکانی کرد. لەساڵی 1337بووە ئەندامی ئاژانسی نیونەتەوەیی
وزەی ئەتۆم و لە ساڵی1347ی هەتاوی ئێن پی تی واژۆ کرد.
پاش روخانی دەسەڵاتی پاشایەتی
و هاتنە سەرکاری رژیمی ئیسلامی بە بێ لەبەرچاوگرتنی رێککەوتننامەی ئێن پی تی رژیم
لە راستای بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی هەنگاوی ناو یەکەم جاریشموحەمەد موحەدسی وتەبێژی
رێکخراوی موجاهدینی خەڵق هەوڵە شاراوا ئەتۆمییەکانی رژیمی ئاشکرا کرد. دوای ئاشکرا
بوونی ئەو هەوڵانە وڵاتانی رۆژئاوایی بە گوشار خستنە سەر تاران هەوڵیان دا کە رژیم
لەو چالاکیانەی خۆی کە هەمانا بەدەست هێنانی چەکیئەتۆمیبوو پاشگەز بکەنەوە کە
ئاکامی هەوڵەکانی ئاژانس و وڵاتانی 5+1 بەرجامی لێکەوتەوە کە پاش هاتنە سەرکاری
ترامپ وەک سەرکۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، واشنگتۆن تاکلایەنە لەبەرجام
هاتە دەرەوەو ئەمەیش بوو هۆکاری ئەوەی گەمارۆی قورس و هەمە لایەنە بەسەر ئێراندا
بسەپێت کە کاریگەریەکانی زیاتر لەسەر شانی شارۆمەندانی ئێران هەبووە و ئەمەیش بووەتە
هۆکاری هاتنە خوارەوەی ئاستی ژیانی تاکی کۆمەڵگا. پاش هاتنە سەرکاری بایدەن وەک سەرۆککۆماری
نوێی ئامریکا و گۆڕان لە سیاسەتی دەرەوەی لەوانە لەمەڕ ئێران جارێکی دیکە درگای دیالۆگی
واشنگتۆن و تاران کرایەوەو ناوەناوە لەنێوانیاندا گوفتوگۆ دەکرێ و وڵاتی سوئیس وەک
پارێزەری بارژەوەندییکانی واشنگتۆن لەتاران وبەشێک لە وڵاتانی عەرەبیش بەڕێوەبەریئەم
پڕۆژەن و تا ئێستا بەهۆی زیادەخواهیەکانی تاران ئەم هەوڵانە بێ ئاکام بووە. چوون
رژیم دزانێ ئامریکای ئێستا ئامریکای سەردەی ترامپ نییە و حیزبی دیمۆکراتی دەسەڵاتدار
و هەڵوێست و ڕوانگەکانی بەباشی دەناسێ بە
رێککەوتنی کەم رازی نابێ وهەوڵەکانی ئەوەیە هەمو گەمارۆکانی سەر تاران کە لەلایەن
واشنگتۆنەوە سەپێنراوە بەیاکجاری لاببەن کەئەەیش هەم کاتی دەێت و هەم تەوافۆقی سەناو
کۆنگرێسیئاریکای پێویستە کە تەنیا بە بایدەن و دەوڵەتەکەی نەبەستراوەتەوە. هەوڵەکانی
ئاژانس و سەردانی رافائێل گەڕووسی بەرپرسی ئاژانس بۆ تاران لە ماوەی حەوتووەکانی
رابردوودا بە بێ ئاکام تارای بەجێ هێشت و وەزیری بەرگری ئامریکایش بە زمانێکی هاوشیوەی
سەردەمی ترامپ ئاماژەی بەوە دا کە کات کەم ماوە بۆ تاران و هاوکاتیش ئیسرائیل هەرچەند
تا ئێستا چەندین جار بە شوەی شاراوەو سایبێری هێرشی کردوەتە سەر بنکە ئەتۆمیەکانی
رژیم بەزمانی هەڕەشە و لێدانی ئاشکرا و شەڕی تاک لایەنە لە ئێران دەکات.
گەروسی
بۆ سێهەمین جار بوو سەدانی تارانی کرد. ئەم سەفەرەی لەبواری زەمەنیەوە خاوەن هەستیاریەک
بوو ئەیش
یەک رۆژ پێش دانیشتنی شۆرای حوکامی ئاژانسی نیونەتەوەی
وزەی ئەتۆم و پێنج پێش دەستپێ کردنەوەی وتووێژەکانی ڤیەن بوون. سەردانی یەکەم و
دوهەمی گەڕوسی بو بە هەوێنی رێککەوتن تاران و ئاژانس لەسەردەمی رۆحانی و ئیبراهیم
رەئیسی کە هیچ کات نەیتوانی بۆ درێژماوە بن و تەمەنیان تەنیا چەند مانگی تێنەپەراند
کە لە لایەن ئێرانەوە پشتگوێ خران و مەبەستی رژیم تەنیا هێورکردنەوەی فەزای ناکۆکی
و کەمکردنەوەی گرژیەکانی وڵاتانی رۆژئاوا لە دژی تاران ئامانج بوو.سەردانی گەڕوسی
لە مانگی سێپتامبردا کە ئەنجام درا بڕیاربوو پاش دو حەوتوو بگەڕێتەوە بۆ تاران بەڵوم
پاش چەند مانگئاژانس رایگەیاند کە تاران ئیزن نادات هەمو کامێرا اوادێریاکانی سایتی
تسالە کەرج ببینینوئمایش بووە هۆکاری دواکەوتنی سەردانمان بۆ ئێران.بەڵام هۆکاری سەرەکی
هەوڵەکان رژیم کڕینی کات ومودیریەتی گرژیەکانی نێوان دولایەن لەلایەک و ئامریکاو و
شەریکانی ئوروپایی لە لایەکی دیکەوە بەمەبەستی زیندو کردنەوەی بەرجام..دەبێ چاواڕوان
بین بزانین کە لە دانیشتنی شۆای حوکام چی روو دەدات؟ ئایا پاش دانیشتنەکان ئەم سەردانەی
ئەخیری گەڕوسی دەبێتە بنەمای رێککەوتنێک یانە؟ ئەگەریش ریککەوتنێک بێت کورتخاەن دەبێ
و ناتوانێ بۆ دوور مەودا وەک رێککەوتنێکی ستراتژیک چاوی لێبکرێت. بەڵام بەحوکمی ئەوەی
ئێران بە هۆی هێزە نیابەتیکانی لەناوچەکە و پشتیوانی سیاسی و لوجستیکی وئابووری دو
وڵاتی چین و رووسیە تاران تەسلیمی خواستەکانی ئاژانس نابێ و درێژە بە هەوڵە ئەتۆمییەکانی
خۆی دەدات. و بە پێی ئاماژەکان بەرجام مردووە و ئوروپاو ئامریکا بەدوای رێککەوتنێکی
جیاواز و سەختگیرانەتر لە بەرجامن.
نابێ ئەوەمان لە بیر بچێت لە ئەگەری شکستی وتووێژەکان
هاتنەدەری ئێران لە ئێن پی تی حەتمی دەبی و هەنگاوەکان لە پێناو بەدەست هێنانی چەکی
ئەتۆمی خێراتر دەبن و ئێران بەرەو کورەی شومالی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەنگاودەنێت. دۆخی
ژیانی دانیشتوانی ئێران تا دێت خراپتر دەبێت.
ئهم بابهته 322
جار خوێنراوهتهوه