دەستبەسەر کردنی دوو چالاکی کرێکاری لە شاری سنە

دەستبەسەر کردنی دوو چالاکی کرێکاری لە شاری سنە



ئاسۆی رۆژهەڵات/ ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، دوو چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی "خەبات دێهدار" و "رامیار دێهدار" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر کران.

شایانی باسە کە خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاری و زیندانی سیاسی پێشوو، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٨ی رەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە ئاخێزی سەرانسەری ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و رۆژی سێشەممە ٧ی خەزەڵوەر بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

لەلایەکی دیکەوە ئۆمید ئەسەدی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە رۆژی یەکشەممە ریکەوتی ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شوێنی کارەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.







ئه‌م بابه‌ته 69 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:22:19/09/2023