ئاسۆی رۆژهەڵات/ ئێوارەی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٦ی
خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزەکانی سپای پاسداران لەسەر سنووری "کانی زەرد"ی
سەر بە شاری سەردەشت تەقەی راستەوخۆیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە کە ئەکامی ئەم
تەقەیە کۆڵبەرێک بە ناوی "شارام رەسووڵزادە" بە سەختی بریندار کرا.
دوای بریندار بوونی ئەم کۆڵبەرە تاوەکوو ئێستا هیچ
زانیارییەک لەسەر باری تەندرووستی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
ئهم بابهته 89
جار خوێنراوهتهوه