بە
پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، بەداخەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە
رێکەوتی ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، فەتانە وەلیدی شاژنی گۆرانی کوردی لە شاری سنە
لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیانکرد.
فەتانە
وەلیدی ساڵی ١٩٥٣ لە شاری سنه لەدایکبوو،
لە خوێندنگەی باڵای میوزیک لە تاران خوێندوویەتی و لە ساڵانی ٧٠کانی سەدەی رابردوو
لە رێگەی حەسەن کامکار، بەجیھانی گۆرانی و موزیک ئاشنابوو، لە رادیۆ سنە و کرماشان
٥٦ گۆرانی تۆمار کرد، و یەکێکە لە دیارترین گۆرانیبێژەکانی کوردستان، چەندین ساڵ
بوو تەندروستی ناجێگیر بوو.
ئهم بابهته 118
جار خوێنراوهتهوه