ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٢ی خەرمانانی
١٤٠٢ی هەتاوی، هاووڵاتییەک بە ناوی "حامێد باقری" خەڵکی ئاوایی"تەجەرئەکبەر
کەلهوڕ" سەر بە شاباد لە پارێزگای کرماشان، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە
چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە کە ئەم لاوە لە یەکێک لە شەقامەکانی
گوڵشەهری کەرەج پێش ئەوەی بکرێتە ئامانجی تەقەی هێزە چەکدارەکان بانگهێشتی خەڵکی
کردبوو بۆ خۆپیشاندان.
جێگای ئاماژەیە کە بنەماڵەی حامێد باقری، دوای بیستنی
کوژرانی کوڕەکەیان خۆیان گەیاندووەتە کەرەج، بەڵام تاوەکوو ئێستا نەیانتوانیوە تەرمی
کوڕەکەیان ببینن، و ناوەندە حکوومەتییەکان تەرەمەکەی ناوبراو رادەستی بنەماڵەی
ناکەن.
ئهم بابهته 117
جار خوێنراوهتهوه