ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی شەممە رێکەوتی ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٢ی
هەتاوی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "سیرووس عەباسی و ئازاد عەباسی" خەڵکی
دێولان، دوای بانگ کردنیان ۆ ئیدارەی ئیتلاعات
دەستبەسەر کران.
شایانی باسە کە ئەم دوو هاووڵاتییە مامۆستا و چالاکی
مەدەنی شاری دێولانن.
جێگای ئاماژەیە کە پێشتر رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣٠ی
خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، هەروەها لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری دێولانەوە
دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.
تاوەکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی خراونەتە
پاڵ ئەم هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.
ئهم بابهته 127
جار خوێنراوهتهوه