هەشت رێکخراوی کرێکاری و مەدەنی خوازیاری خۆپیشاندانی سەرانسەری و مانگرتن لە ساڵوەگەری کوژرانی ژینا ئەمینی بوون

هەشت رێکخراوی کرێکاری و مەدەنی خوازیاری خۆپیشاندانی سەرانسەری و مانگرتن لە ساڵوەگەری کوژرانی ژینا ئەمینی بوون


ئاسۆی رۆژهەڵات/ هەشت رێکخراوی کرێکاری و مەدەنی لە بەیانییەکدا بە جەخت کردنەوە لەسەر ویستی خۆیان بۆ ساڵوەگەری کوژرانی ژینا ئەمینی بەدەست کۆماری ئیسلامی ئێران لە ٢٥ی خەرمانان، داوایان لە خەڵک و رێکخراوەکان کرد کە بە خۆپیشاندان لە سەر شەقامەکان و بڕێوە بردنی مانگرتن، ئاخێزی سەرانسەری بە هەموو توانامانەوە درێژە پێ بدەین.

ئەو رێکخراونەی کە ئەم بەیانییەیان واژۆ کردووە بریتین لە"شورای سازماندهی اعتراضات کارگران پیمانی نفی، شورای سازماندهی اعتراضات کارگران غیر رسمی نفت، ندای زنان ایران، انجمن برق و فلز کرمانشاه، نهاد دادخواهان، کمیتە پیگیری برای ایجاد تشکل های کارگری، سندیکای نقاشان البرز و صدای مستقل کارگران گروە ملی فولاد."

ئەم بەیانییەیە ئاخێزی سەرانسەری ژن، ژیان، ئازادی دەرئەنجامی زیاتر لە ٤٠ساڵ خەباتی خەڵکی ئێران دژ بە هەژاری و هەموو جۆرە جیاوازییەک، بە تایبەت جیاوازی رەگەزی و یاسای دواکەوتووی دژی ژن ناولێبرد کە لەم رێگەیەدا دەیان هەزار خۆپیشاندەری ئازادیخواز بە دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراون.

ئەم بەیانییەیە خوازیاری راگرتنی سزای سێدارە و خوزیاری ئازادی هەرچی زووتری هەموو خۆپیشاندەرانی دەستبەسەر کراو و هەروەها زیندانیانی سیاسی بوو.





ئه‌م بابه‌ته 133 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:08:10/09/2023