ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٢ی
هەتاوی، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی" تەحسین یووسفی، فەردین سداقەت و موسلم حەمدی"
خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ
دەستبەسەرگەیەکی کرماشان گواسترانەوە.
شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکان کاتژمێر ٣ی سەر لە بەیانی
هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم سێ هاووڵاتییە و بە شێوەیەکی تووندوتیژانە دەستبەسەریان
کردوون.
جێگای ئاماژەیە کە تاوەکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر
شوێنی راگرتنی ئەم سێ هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ئهم بابهته 130
جار خوێنراوهتهوه