باوک و خۆشکی محەممەد حەسەنزادە دەستبەسەر کران

باوک و خۆشکی محەممەد حەسەنزادە دەستبەسەر کران


ئاسۆی رۆژهەڵات/ کاتژمێر ٩ی نیوەڕۆ، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەحمەد حەسەنزادە تەمەن ٥٦ساڵ و سوڵماز حەسەنزادە تەمەن ٢٩ساڵ، ئەندامی بنەماڵەی محەممەد حەسەنزادە یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە بانگ کران و دواتر دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

تاوەکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی راگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەم دوو ئەندامی بنەماڵە لەبەردەستدا نییە.

محەممەد حەسەنزادە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە ئاخێزی سەرانسەری ژن، ژیان، ئازادی لە شاری بۆکان کە دەیوەیست کچێک لەدەست هێزە ئەمنییەکان رزگار بکات بە تەقەی هێزە سەرکووتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا.





ئه‌م بابه‌ته 143 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:11:05/09/2023