ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٢ی خەرمانانی
١٤٠٢ی هەتاوی، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئارام شەعبان" خەڵکی شاری شنۆ، بە
دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتیە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی
ئەمنییەتی ورمێ گواسترایەوە و دوای تەواو بوونی دەورانی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی
شنۆ گواسترایەوە.
شایانی باسە کە ئارام شەعبان لە ماوەی دەستبەسەر بوونیدا
لە دەست پێڕاگەشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێ بەش کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە
رێکەوتی ١٨ی پووشپەڕ بەبێ لەدەستدا بوونی هیچ بەڵگەیەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
دەستبەسەر کرا.
تاوەکوو ئێستا هیچ جۆرە زانیارییەک لەسەر هۆکاری
دەستبەسەر بوون و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئارام شەعبان لەبەردەستدا نییە.
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه