ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی شەممە رێکەوتی ١١ی خەرمانانی ١٤٠٢ی
هەتاوی، هاووڵاتییەک بە ناوی "عەبدوڵڵا گوڵستانی" خەڵكی شاری بۆکان، لەلایەن
هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.
هەروەها لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، هاووڵاتییەکی دیکە
بە ناوی "سالار شەریفزادە" خەڵکی شاری سەقز بە شێوەیەکی تووندوتیژانە
لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە کە تاوەکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر
شوێنی راگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ عەبدوڵڵا گوڵستانی و سالار شەریفزادە،
لەبەردەستدا نییە.
ئهم بابهته 119
جار خوێنراوهتهوه