ئاسۆی رۆژهەڵات/ بە نزیک بوونەوە بە ساڵوەگەری
بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی گوشاری کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کۆمەڵگای مەدەنی ئێران
زیادی کردووە. ئەندامی بنەماڵەی گیانبەختکردووان، چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی ئەو کەسانەی
رەنگدانەوەیان هەیە بۆ زیندان دەگوازرێنەوە.
لە ئێران هەموو رۆژێک هەواڵی دەستبەسەر کردنەکان بڵاو
دەبێتەوە. هەڕەشە و تۆقاندن بە تایبەت بۆ سەر چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی و بنەماڵەی
ئەو خۆپیشاندەرانەیە کە لە ئاخێزی سەرانسەری ژن، ژیان، ئازادی گیانیان لەدەستداوە.
شایانی باسە کە بەشێکی زۆر لەو چالاکوانان و بنەماڵەی
گایانبەختکردووانە لە ئێران دەستبەسەر کراون کورد بوون.
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه