کامیاران؛ لەیلا قەڵووزی بۆ جاری دووهەم دەستبەسەر کرا

کامیاران؛ لەیلا قەڵووزی بۆ جاری دووهەم دەستبەسەر کرا



ئاسۆی رۆژهەڵات/ ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ١١ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هاووڵاتییەک بە ناوی "لەیلا قەڵووزی" تەمەن ٤٠ساڵ، خەڵکی کامیاران، بانگ کرایە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە و دواتر دەستبەسەر کرا.

شایانی باسە کە ناوبراو بە تۆمەتی "پڕوپاگەندا دژی کۆماری ئیسلامی، بێ رێزی بە رێبەری کۆماری ئیسلامی و پڕوپاگەندا و هان دانی خەڵک بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" بۆ دادگای کامیاران گواسترایەوە و دوای تەواو بوونی دادوەرییەکەی بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو پێشتر لەگەڵ منداڵەکەی بە ناوی "داتام هشادەست" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دواتر بە دانانی بارمتە ٣٠٠میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

لەیلا قەڵووزی خێزاندار و دایکی سێ منداڵە.






ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:54:02/09/2023