بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار کرێکارێک گیانی لەدەستدا

بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار کرێکارێک گیانی لەدەستدا




ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٨ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، کرێکارێک بە ناوی "عومەر ئێستحکام" خەڵکی پیرانشار، لە کاتی کاردا بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەستدا.

شایانی باسە کە ئەم کرێکارە تەمەنی ٣٥ساڵە و لە نهۆمی چوارەمی بیناییەک لە کاتی کاردا کەوتووەتە خوارەوە و بە هۆی قووڵی برینەکانی بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار گواستراوەتەوە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مەهاباد و لەوێ گیانی لەدەستداوە.







ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:27:01/09/2023