ئاسۆی رۆژهەڵات/ بە پێی ئەو هەواڵ و راپۆرتانە بڵاو کراونەتەوە،
نازیلا مەعرووفیان، رۆژنامەوان بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەی زۆر لەلاین هێزە سەرکووتگەرەکانی
کۆماری ئیسلامی، بۆ نەخۆشانە گواسترایەوە.
نازیلا مەعرووفیان، رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ٨ی خەرمانان،
دوو حەفتە دوای ئازاد بوونی لە زیندان، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری
ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.
شایانی باسە کە ناوبراو لەمالی خۆیدا، دوای هێرشی هێزە
ئەمنییەکان، کەوتە ژێر لێدان وئەشکەنجە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەمە چوارەمین جارە لە ماوەی یەک ساڵی
رابردوودا کە ئەم رۆژنامەوانەی ناڕازی بە لەچکی زۆرەملی دەستبەسەر دەکرێت.
هەواڵنێری تەسنیم، سەر بە سپای پاسداران، لە راپۆرتێکدا تۆمەتی
ئەم رۆژنامەوانەی "ترویج اباحەگری" ناولێبرد و نووسی نازیلا مەعرووفیان
بە حوکمی دادسەرای ئێرشاد "امنیت اخلاقی" دەستبەسەر کراوە.
نازیلا مەعرووفیان، رۆژی سێشەممە لە پۆستێکی تویتێری دا
بۆ پاڵپشتی لە مێهدی یەراحی، هونەرمەندی ناڕاز کە لەم ماوەدا دەستبەسەر کراوە،
نووسی:"مهدی یراحی عزیزم حرف مسیر من همون نوشتە ابتدای آهنگ باشکوە روسریتو
شماست."
مەعرووفیان یەکەم جار مانگی خەزەڵوەری ساڵی رابردوو دوای
وتووێژێک لەگەڵ ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی دەستبەسەر کرا و ١٩ی سەرماوەز بە
دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئهم بابهته 126
جار خوێنراوهتهوه