ئاسۆی رۆژهەڵات/ ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ٩ی خەرمانانی
١٤٠٢ی هەتاوی، ماڵپەری میزان سەر بە "قوە قضاییە"ی کۆماری ئیسلامی
هەواڵی مەرگی زیندانییەک بە ناوی "جەواد روحی" یەکێک لە زیندانیانی
ئاخێزی سەرانسەری ژن، ژیان، ئازادی بڵاو کردەوە و نووسی کە ئەم زیندانییە سەر لە
بەیانی رۆژی پێنجشەممە بە هۆی "سرعەوە" لە زیندان، بۆ نەخۆشخانەی بهێشتی
نەوشەهر گواسترایەوە و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
مەجید کاوە، پارێزەری جەواد روحی، ئەم هەواڵەی تەئید کرد
و نووسی کە بە بنەماڵەی جەواد روحی رایانگەیاندووە کە چەند کاتژمێر لەوەپێش منداڵەکەیان
لە زیندانی نەوشەهر گیانی لەدەستداوە.
جەواد روحی، خۆپیشاندەری تەمەن ٣٥ساڵ، خەڵکی ئامۆل کە
پێشتر لە ئاخێزی سەرانسەری ژن، ژیان، ئازادی و دوای کوژرانی ژینا ئەمینی، لە
نەوشەهر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
ئهم بابهته 546
جار خوێنراوهتهوه