دادگای پێداچوونەوە بە دۆسیەی ساڵح نیکبەخت بەڕێوە چوو

دادگای پێداچوونەوە بە دۆسیەی ساڵح نیکبەخت بەڕێوە چوو




ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، جەلەسەی دادگای پێداچوونەوە بە ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ساڵح نیکبەخت، پارێزەری دادوەری لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بەڕێوەچوو.

لەم جەلەسەدا کە لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە بەرپرسیارییەتی دادوەر محەممەد رزا عەمووزادە بەڕێوەچوو، ساڵح نیکبەخت سەبارەت بە ئەو تۆمەتەی خراوەتە پاڵی "پڕووپاگەندا دژی کۆماری ئیسلامی" بەرگری لە خۆی کرد.

شایانی باسە کە درێژەی پڕۆسەی پێداچوونەوە بە تۆمەتەکانی ئەم پارێزەرە دواخرایە جەلەسەی داهاتوو.

جێگای ئاماژەیە کە ساڵح نیکبەخت، لە رێکەوتی ٢٠ی رەشەممەی ساڵی رابردوو، لەلایەن لقی دوهەمی دادگای ئەوین تۆمەتەکەیان پێ راگەیاند و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بەناوبانگ لە ئێران کە تا ئێستا پارەێزەری زۆربەی لە دۆسیەی زیندانیانی سیاسی لەوانە جەعفەر پەناهی، ئێسکەندەر لوتفی، مەسعود نیکخاە و هەروەها پارێزەری دۆسیەی ژینا ئەمینی "مەهسا" بووە.








ئه‌م بابه‌ته 119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:40:30/08/2023