ئاسۆی رۆژهەڵات/ سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٥ی
خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، زیندانییەک بە ناوی "وەفا خەرامانی" خەڵکی ئاوایی
"قەپڵانتوو"ی سەر بە شاری سەقز، لە زیندانی ئەم شارە لەسێدارە درا.
شایانی باسە کە ناوبراو ساڵی ١٤٠٠، بە تۆمەتی کووشتنی بەئەنقەست،
دەستبەسەر و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا داسەپا.
جێگای ئاماژەیە کە تاوەکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی
ئەم هاووڵاتییە لە میدیا فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی و میدیا نێوخۆییەکانی ئێران
بڵاو نەکراوەتەو.
ئهم بابهته 151
جار خوێنراوهتهوه