رۆژی شەممە، رێکەوتی ٤ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ٧ کۆڵبەری
خەڵکی شارەکانی سنە، بۆکان، سەردەشت و مەریوان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی سەرسنووری
بانە دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٨ساعەت ئەشکەنجە و بێ رێزیان پێ کراوە.
شایانی باسە کە لە کاتژمێر پێنجی بەیانی تاوەکوو یەکی نیوەڕۆ
دوای گرتنی بەڵێن و واژۆی بەرگەیەکی سپی بەم کۆڵبەرانە، دواتر ئازادیان دەکەن.
تاوەکوو ئێستا شووناسی یەکێک لەم کۆڵبەرانە ئاشکرا بووە
بەناوی "محەممەد گرامیاری" خەڵكی سنەیە.
شایانی باسە کە لە ٦مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی، ٦١کۆڵبەر
لە سەر سنوورەکانی نێوان کوردستان و کرماشان، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی
سەرسنوور، تووشی سەرمابردن، کەوتنە سەر مین، بەربوونەوە لە بەرزایی شاخەکان کوژران
و بریندار بوون. کە لەم ٦١کەسە ٤٢کەسی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکان بووە.
ئهم بابهته 149
جار خوێنراوهتهوه