بانه؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا

بانه؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا




ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئۆمید لۆتفی" خەڵکی مەریوان، لە کاتی کۆڵبەری لەسەر سنووری بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەر سنوور بە سەختی بریندار کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم کۆڵبەرە تەقە لە پشت و کەمەری کراوە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گواستراوەتەوە.






ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:20:23/08/2023