رێکخراوێکی مافی مرۆڤ، رۆژی چوارشەممە بە بڵاووکردنەوەی
راپۆرتێک لە درێژەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران لە دەستپێکی مانگی گەلاوێژ
رایگەیاند کە، لانیکەم سزای سێدارەی ٦٩کەس جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم راپۆرتە کە لەلایەن ماڵپەری هێرانا بڵاو کراوەتەوە،
لە سەدا ٧٥٪ سێدارەکان لە ئێران لە لایەن دەوڵەت یان بنکەی دادوەریەوە راناگەیندرێت
کە ئەم ناوەندە مافی مرۆڤانە ئەم شێوە لەسێدارەدانە بە "شاراوەیی" ناولێدەبەن.
بە وتەی ئەم ناوەندی مافی مرۆڤە، لە مانگی رابردوودا،
سزای سێدارەی پێنج زیندانی لە زیندانەکانی قەزوێن، کرمان و کەهنووج، زیندانییەک لە
زیندانی زابۆل، سێ زیندانی لە زیندانی شیراز و هەمەدان، دوو زیندانی لە زیندانی وەکیل
ئابادی مەشهەد، دوو زیندانی لە زیندانی ئەراک، زیندانییەک لە زیندانی بیرجەند،
چوار زیندانی لە زیندانی زاهێدان، دوو زیندانی لە زیندانی هەمەدان و یەک زیندانی لە
زیندانی کەهنووج جێبەجێ کراوە.
بە پێی راپۆرتی ناوەندەکانی نێونەتەوەیی، ئێران لە سزای
لەسێدارەداندا، پلەی یەکەمی لەسێدارەدانی شارۆمەندانی دونیای بۆ خۆی تۆمار کردووە.
ئهم بابهته 146
جار خوێنراوهتهوه