ئاسۆی رۆژهەڵات/ سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ٢٥ی
گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک بە ناوی "ئیبراهیم
مەولوودپوور" خەڵکی بۆکان، لە زیندانی دێزفوول جێبەجێ کرا.
شایانی باسە کە ئەم زیندانییە ٣ساڵ لەوەپێش بە تۆمەتی
پەیوەندی لەگەڵ مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادی دێزفوولەوە سزای
سێدارەی بەسەردا داسەپابوو.
جێگای ئاماژەیە کە تاوەکوو ئێستا هیچ میدیایەکی فەرمی لە
ئێران ئەم هەواڵەی بڵاو نەکردووەتەوە.
ئهم بابهته 139
جار خوێنراوهتهوه