ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٢ی گەلاوێژی
١٤٠٢ی هەتاوی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "هادی رەسووڵیان" خەڵکی ئاوایی
"حلوە" و "هادی دیوالی" خەڵکی ئاوایی "دیوالان"ی
سەر بە شاری سەردەشت، لە کاتی کۆڵبەری لەسەر سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزە
ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بە هۆی
ئەوەیکە گوایا کەل و پەلی قاچاخیان پێ بووە دەستبەسەر کردووە و تاوەکوو ئێستا هیچ
زانیارییەک لەسەر شوێنی راگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم دوو کۆڵبەرە لەبەردەستدا
نییە.
ئهم بابهته 114
جار خوێنراوهتهوه