ئاسۆی رۆژهەڵات/ ئەمڕۆ کاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانی رۆژی
یەکشەممە رێکەوتی ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بەناوی "ئەرسەلان رەسووڵی"
تەمەن ٢٩ساڵ، خەڵکی سەردەشت، لە کاتی کۆڵبەری لەسەر سنووری "هەنگەژاڵ"ی
بانە، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە کە هێزە چەکدارەکان لە مەودای زۆر نزیکەوە تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
ئهم بابهته 103
جار خوێنراوهتهوه