زیندانی ناوەندی کەرەج؛ سزای سێدارەی چوار زیندانی جێبەجێ کرا

زیندانی ناوەندی کەرەج؛ سزای سێدارەی چوار زیندانی جێبەجێ کرا




ئاسۆی رۆژهەڵات/ سەرلە بەیانی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، سزای سێدارەی چوار زیندانی بە ناوەکانی "ئەمیر جەهانگیری، جەواد بازگری، سەجاد نەزەری و موحسن شەرەفی" لە زیندانی ناوەندی کەرەج جێبەجێ کرا.

شایانی باسە کە ئەم چاور زیندانییە پێشتر لە چەند دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەیان بەسەردا داسەپابوو.





ئه‌م بابه‌ته 122 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:34:11/08/2023