ئاسۆی
رۆژهەڵات/ سەرلە بەیانی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، سزای
سێدارەی "ئەحمەد کەریم دادزهی" تەمەن ٣٥ساڵ و دانیشتووی مەشهەد و
"حەمید گرخیل" تەمەن ٣٤ساڵ و خەڵکی "زابۆل"ی سەر بە سیستان و
بەلووچستان، لە زیندانی ناوەندی مەشهەد جێبەجێ کرا.
شایانی
باسە کە ئەم دوو شارۆمەندە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان سزای
سێدارەیان بەسەردا داسەپابوو.
جێگای
ئاماژەیە کە ئەحمەد کەریم دادزهی و حەمید گرخیل هەردووکیان خێزاندار و خاوەن دوو
منداڵ بوون.
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه