ئاسۆی رۆژهەڵات/ لە حاڵێکدا
کە حەقدەستی مانگانەی کرێکاران لە ئێران
لانیکەم لە ١٠ میلیۆن تمەن زیاتر نابێت و بنەماڵەکان بۆ دابین کردنی سەرەکیترین کەل
و پەل بژێوی ژیانیان بووەتە کێشە و گرفت، کۆچی هێزی کار بۆ وڵاتەکانی عێراق، قەتەر
و عومان زیادی کردووە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی
کە "بنگاەهای کاریابی" بڵاویان کردوەتەوە، لانیکەمی حەقدتست لە عێراق
٦٧٥هەزار دینار یا ٤٦٠دولار لە مانگێکدایە.
زۆر لە خاوەنکارەکان
جێگەی خەو و خۆراکی کرێکاران دابین دەکەن، کرێکارێکی ئێرانی لە عێراق نێوان
٢٠تا٣٠میلیۆن تمەن حەقدەست وەردەگرێت و ئەمە لە حاڵێکدایە کە داهاتی هەر کرێکارێک
لە ئێران لانیکەم بە ١٠ میلیۆن تمەن نەدەگەیشت.
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه