سنووری نەوسوود؛ ٨ کۆڵبەر لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کران

سنووری نەوسوود؛ ٨ کۆڵبەر لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کران




ئاسۆی رۆژهەڵات\ رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ١٥ی گەلاوێژی١٤٠٢ی هەتاوی، ٨کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری دا لە سەر سنووری نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کران.

شایانی باسە کە شووناسی ٧ کۆڵبەر ئاشکرا بووە کە بریتین لە: "ئێحسان رەسووڵی" خەڵکی پاوە، "نیما ئەعزەمی" خەڵکی سەلاسی باوەجانی، "سەلام وەیسی" ،"میلاد بازانی" ، "هوشیار بازانی"، "ئومید وەیسی و فەرشاد(ناسناوی نادیارە)" لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بە سەختی بریندار کراون.

جێگای ئاماژەیەکە بەتەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود"نیما ئەعزەمی" زگی و رانی و "ئێحسان رەسووڵی" سنگی بە سەختی بریندار کراوە، ئەو پێنج کەسەی دیکە دەست و لاقیان بریندار کراوە و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی پاوە گواسترانەتەوە.






ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:38:07/08/2023