ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی شەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی،
کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "رەسووڵ گاگشی" تەمەن ٥٠ساڵ، خەڵکی ئاوایی
"کانی زەرد"ی سەربە ساری سەردەشت، لە کاتی کۆڵبەری لەسەر سنووری بانە هێزە
چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی راوەدوونان و بەدواکەوتنی ناوبراو بە
ئۆتۆمبیل کردیانە ژێرەو و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە کە ناوبراو خێزاندار و خاوەن پێنج منداڵە.
جێگای ئاماژەیە کە تەرمی رەسووڵ گاگشی لە نەخۆشخانەی
سەلاحەدینی ئەیووبی دایە و تاوەکوو ئێستا نەدراوەتەوە بە بنەماڵەکەی.
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه