کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا



ئاسۆی رۆژهەڵات/ شەوی پێنجشەممە، رێکەوتی ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، بە ناوی "هوشیار ئەمینی دۆسینه" خەڵکی ئاوایی "دۆسینه"ی سەربە شاری بانە، لە کاتی کۆڵبەری لەسەر سنووری هەنگەژاڵی بانە، بەتەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا.

شایانی باسە کە هێزە چەکدارەکان بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو لە خاڵی پشکنینی "خوری ئاوا"ی بانە، تەقەیان لەم کۆڵبەرە و لە کۆمەڵێک کۆڵبەری دیکە کردووە.

جێگای ئاماژەیە کە هوشیار ئەمینی دۆسینە، سەری پێکراوە و بەم هۆیەوە گیانی لەدەست داوە و پاش ئەم رووداوە ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانه دەگوازرێتەوە و رۆژی هەینی، رێکەوتی ١٣ی گەلاوێژ، تەرمەکەی رادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.








ئه‌م بابه‌ته 119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:21:05/08/2023