ئاسۆی
رۆژهەڵات/ ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە رێکەوی ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی
کورد بە ناوی "مێهران ئەحمەدی" خەڵکی جوانڕۆ، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سەر
سنووری نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکان بە سەختی بریندار کرا.
شایانی
باسە کە، گوللە بەر کەمەر و دەستی مێهران ئەحمەدی کەوتووە و بە مەبەستی چارەسەری
پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.
ئهم بابهته 114
جار خوێنراوهتهوه