ئاسۆی رۆژهەڵات/ ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکەوتی ١١ی گەلاوێژی
١٤٠٢ی هەتاوی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "ئەرکان رەحمانی" ، " لایەق
دەروێشی" خەڵکی جوانڕۆ، لە کاتی کۆڵبەری لەسەر سنووری نەوسوود، بە تەقەی
راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە سەختی بریندار کران.
شایانی باسە کە هێزە چەکدارەکان تەقەیان لە دەست و
کەمەری ئەم دوو کۆڵبەرە کردووە و بە سەختی بریندار کران.
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه