بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی




ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی شەممە رێکەوتی ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی "تەیب خوسرەوی" خەڵکی ئاوایی "تین"ی سەر بر شاری پاوە، لە کاتی کۆڵبەری لەسەر سنووری نەوسوود، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو.

شایانی باسە کە ئەم کۆڵبەرە پاش بەر بوونەوە لە بەرزایی، دەمووصاوی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری پاوە گواستراوەتەوە.






ئه‌م بابه‌ته 119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:59:30/07/2023