ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٤ی گەلاوێژی
١٤٠٢ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی "حەسەن تەوفێق زادە" تەمەن ٦٥ساڵ، خەڵکی
سەقز، لە کاتی کۆڵبەری لەسەر سنووری بستامی سەقز بە تەقەی راستەوخۆی هێزە
چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە کە تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ پزیشکی یاسایی شاری
سەقز گواستراوەتەوە.
ئهم بابهته 113
جار خوێنراوهتهوه