نەوسوود؛ بریندار بوونی ٣ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی

نەوسوود؛ بریندار بوونی ٣ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی




ئاسۆی رۆژهەڵات\ رۆژی شەممە رێکەوتی ٣١ی پووشپەڕی١٤٠٢ی هەتاوی، ٣کۆڵبەری تەمەن١٧ساڵ، بە ناوەکانی،" سرووش ئیبراهیمی" دانیشتووی شاری نەوسوود، "نیما رەحیمی" خەڵکی ئاوایی "تەشار" و "پارسا(ناسناوی نادیارە) خەڵکی ئاوایی "شێخان"ی سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی برینداربوون.

شایانی باسە کە ئەم سێ کۆڵبەرە لاوە بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە گواستراونەتەوە و دۆخی تەندروستی دووکەسیان ناجێگیرە.







ئه‌م بابه‌ته 95 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:43:24/07/2023