ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی یەکشەممە رێکەوتی یەکی گەلاوێژی
١٤٠٢ی هەتاوی، کرێکارێکی کورد بە ناوی "حسەین خاڵە" تەمەن ٢٣ساڵ، و
خەڵکی ئاوایی "خڕەئاغڵان"ی سەر بە شاری سەردەشت بە هۆی نەبوونی
ئەمنییەتی شوێنی کارەکەی لە بەرزایی بەربووەوە و بە سەختی بریندار بوو، لە نەخۆشخانەی
ورمێ گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە کە ئەم کرێکارە حەفتەی رابردوو لە کاتی
کرێکاریدا لە سەر سنووری ''قەندیل"ی سەردەشت بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی
تووشی"ضربە مغزی" بوو.
حسەین خاڵە دوای ئەم رووداوە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی
سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی "بەخشین"لە سلێمانی هەرێمی کوردستان گواسترایەوە و
دواتر نێردرایە نەخۆشخانەی ورمێ.
جێگای ئاماژەیە کە حسەین خاڵە خێزاندار و خاوەنی
منداڵێکە.
ئهم بابهته 133
جار خوێنراوهتهوه