هەمەدان؛ زیندانییەکی کورد لە لەسێدارە درا

هەمەدان؛ زیندانییەکی کورد لە لەسێدارە درا




ئاسۆی رۆژهەڵات/ سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، سزای سێدارەی زیندانییەکی کورد بە ناوی "سەعید ئەڵماسی" تەمەن ٤١ساڵ، خەڵکی شاری هەرسین سەربە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی ناوەندی هەمەدان جێبەجێ کرا.

شایانی باسە کە ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان، سزای سێدارەی بەسەردا داسەپابوو.

جێگای ئاماژەیە کە سەعید ئەڵماسی خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە.






ئه‌م بابه‌ته 178 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:40:19/07/2023