لە ماوەی ٢٠٠ رۆژدا زیاتر لە ٥٠٠ هاووڵاتی لە ئێران دەستبەسەر کراون

لە ماوەی ٢٠٠ رۆژدا زیاتر لە ٥٠٠ هاووڵاتی لە ئێران دەستبەسەر کراون




ئاسۆی رۆژهەڵات/ بە وتەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لەسەرەتای ئەمساڵەوە و لە ماوی ١٩٦ رۆژدا هەزار کەس لە ئێران دەستبەسەر کراون کە زۆربەی لەو دەستبەسەر کراوانە کورد بوون.

هەروەها لەو ماوەیەدا ٥١٣ هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و سیاسی و ئایینی لە کوردستانی رۆژهەڵات و ئێران دەستبەسەر کراون.

لەم ئامارانەدا ئاماژە بەەوە کراوە کە لەم دەستبەسەر کراوانە نزیکەی ٢٥٨ هاووڵاتی بەلووچ بوون. و هەروەها هیچ یەک لە میدیا فەرمییەکان و دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی شووناسی ئەو هاووڵاتییانە کە دەستبەسەریان دەکەن ئاشکرا ناکەن.







ئه‌م بابه‌ته 198 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:15:16/07/2023