لە ساڵوەگەڕی ژینا ئەمینی؛ گەڕانەوەی گەشتی ئێرشاد بۆ شەقامەکان
بە فەرمی راگەیندرا
ئاسۆی رۆژهەڵات/ دوای تێپەڕبوونی نزیک بە یەک ساڵ لە کوشتنی حکومەتی ژینا ئەمینی (مەهسا) کە بوو
بە هۆی ئاخێزی سەرانسەری دژ بە کۆماری ئیسلامی و هەروەها کەمبوونەوەی رێژەی گەشتی
ئێرشاد لە شارەکان، سەعید مونتەزێر مەهدی، وتەبێژی هێزە نیزامییەکان رایگەیاند کە
گەشتی ئێرشاد دەگەڕێتەوە شەقامەکان و بە چالاکیەکانی درێژە دەدات.
مونتەزێر مەهدی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی
هەتاوی، بە کاناڵە فەرمییەکانی ئێران وتی: "پۆلیس لە رۆژی یەکەمەوە لەگەڵ
دانانی گەشتی سەیارە و پیادە لە سەرانسەر ئێران، لەگەڵ ژنان و کچانێک کە لەچکی زۆرەملێ
قبووڵ ناکەن هەڵسووکەوتی یاسایی دەکات و بە دەزگا دادوەرییەکان دەناسرێن."
کووشتنی ژینا ئەمینی (مەهسا) لە مانگی خەرمانانی ساڵی
رابردوو دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئێرشاد، جگە لە ئاخێزی سەرانسەری،
شەپۆلێکی بەرین لە رەخنە بە گەشتی ئێرشادی تەنانەت لە لەلایەن نوێنەرانی مەجلیسی لە
خۆگرتەوە.
لەچکی زۆرەملێ لە سەرەتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامیەوە
داسەپێنراوە و لەم چەن دەیەی رابردوودا هاوکات گەشتی ئێرشاد بەم بۆنەوە چالاکییەکانی
ئازار و ئەشکەنجەدانی سیستماتیکی ژنان و کچانی ئێرانی بووە، بەم بۆنەشەوە، رێکخراوەکانی
مافی مرۆڤ هاوکات گەشتی ئێرشادیان بە نموونەیەک لە پێشێلکاری مافی ژنان لە لایەن کۆماری
ئیسلامیەوە ناولێبردووە.
هەروەها وڵاتە بیانییەکان لە رەنگدانەوە بە گیانلەدەستدانی
ژینا ئەمینی و سەرکووتی شۆڕشی سەرانسەری ژن، ژیان، ئازادی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی،
گەمارۆیان خستووەتە سەر گەشتی ئێرشاد و بەرپرسانی هێزە نیزامییەکان، بەسیج و سپای
پاسداران.
بەم حاڵەشەوە، کۆماری ئیسلامی گووشارەکانی بۆ سەر ژنان بە
نەهێشتنی مافی ئازادی پۆشش زیاد کردووە و لەوە دەچێت بە هۆی نزیک بوونەوە بە ساڵوەگەری
کووشتنی ژینا ئەمینی ئەم گووشارانە زیاتر بێت.
بەڵام ژنان و کچانی ئێران بە هەڕەشەکانی حکوومەت گرینگی
نادەن و رۆژانە بە بێ لەچکی زۆرە ملێ لە شەقامەکان و شوێنە گشتییەکان درێژه بە خەباتی
نافەرمانی مەدەنی ئەدەن.
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه