ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی
هەتاوی، ٤ کرێکار لە کۆمپانیای "پویاپلیمر"ی شاری سنە، بە ناوەکانی
"رەزا محەممەدی، رزگار سەمەدی، شیلان عەبدی و نووشین قاسمی" لە لایەن رەحمان
رەزایی خاوەن کار و بەرپرسی کۆمپانیا بە بیانووی "درووست کردنی بێسەروبەرەیی
لە سالۆنی کار و خولقاندنی باروودۆخێک بۆ خۆپیشاندان" لەسەرکار لابران.
شایانی باسە کە ئەم کرێکارانە بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین
بە نەدانی مووچەی کاریان لە سەرکار لابران.
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه