ئاسۆی
رۆژهەڵات\ رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بەناوی "جەماڵ،
ناسناوی نادیارە" تەمەن ٥٠ساڵ، خەڵکی شاری مەریوان، لەسەر سنووری تەتەی هەورامان
بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا.
جێگای
ئاماژەیە کە لەم رووداوەدا "جەماڵ" بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک لە پشت و
سەریەوە بریندار بووە و دواتر بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی مەریوان کراوە.
ئهم بابهته 129
جار خوێنراوهتهوه