نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا

نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا




ئاسۆی رۆژهەڵات/ ئێوارەی رۆژی دووشممە رێکەوتی ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی گەنج بە ناوی "یوونس محەممەدی" تەمەن ٢٠ساڵ، خەڵکی ئاوایی "بازان" ی سەر بە شاری جوانڕۆ، لە کاتی کۆڵبەری لەسەر سنووری نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بەسەختی بریندار کرا.

شایانی باسە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی تەقەیان لە دەست و کەمەری ناوبراو کردووە و بە سەختی بریندار کراوە.







ئه‌م بابه‌ته 109 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:06:11/07/2023